پێش پێغەمبەری خاتەموننەبی
پێش پێغەمبەری خاتەموننەبی | قەهر و جەزای خوا زوو ئەهاتەدی |
لە ئاوا قەومی نووحی ئەخنکاند | بەسەر قەومێکدا شاخی ئەڕووخاند |
خۆ ڕەشەباکەی کە بێرە فێرە | خەڵکی ئەفڕاند وەک گای بەر گێرە |
هەندێ زراویان ئەتۆقی بە دەنگ | ئەباری بەسەر قەوما گڵ و سەنگ |
پێغەمبەرەکەی ئێمە پەیدا بوو | ئەم ڕسوایییە هەمووی کۆتا بوو |
ئێستا خەڵک ترسی ئەوەی نەماوە | هەموو جەزایێک کەوتۆتە دواوە |
هی ئەوتۆ هەیە ئەڵێ ئەمڕۆیە | ئەوی بێ کەیفی کرد، ڕەنجەڕۆیە |
بە ڕاست و چەپا دەست ئەوەشێنێ | ئەکوژێ و ماڵی خەڵک ئەڕووخێنێ |
لە جەجاڵ زۆرتر خەڵکی لە دوایە | لە هەموو لایێک ئەمری ڕەوایە |
چونکە لەم ڕەنگە زۆرداری باوە | کەسیش باوەڕی بە خوا نەماوە |
یەک ڕێیە بۆ خوا کە ماوەتەوە | یا چاک کاتەوە، یا پاک کاتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1004
1950/03/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|