پێغەمبەر بە ناو من ئەولادی تۆم
|
وەچەی عەلیم و ئەسڵ زادی تۆم
|
دیسان لە نەسڵی فاتیمەی زەهرام
|
تۆ باپیرمی بە مەعلوومی عام
|
ئەمن هەرچەندە سپڵە و بەکارم
|
غەرقی عیسیانم خەجاڵەتبارم
|
عالەم ئەزانێ تۆ باوانمی
|
سەگی ڕووسیام تۆ خاوانمی
|
لە دنیا هەرکەس هەیبێ خاوەنێ
|
نەجاتی ئەدا لە گشت تاوانێ
|
لە تۆ زیاتر هیچ کەسم نییە
|
کە تۆ کەسم بی کەسم بۆچییە
|
تۆش لە لای خودا زۆر موقەدەسی
|
بۆ گوناهکاران تۆ فەریاد ڕەسی
|
قورئانی کەریم هەدیەی بۆ تۆیە
|
سەفەری میعراج دەعوەتی تۆیە
|
ئەمانە هەموو بە ئەمری مەعبود
|
بۆ خاتری تۆیە هاتوونە وجود
|
تۆش بۆ خاتری یەکتای لامەکان
|
هەم بۆ خاتری ئایاتی قورئان
|
ئەو ڕۆژە خودا ئەبێتە حاکم
|
جەنابت قازی شەفیع وعالم
|
دەفتەری جورمم کە هاتە دیوان
|
قەڵەمی عەفوو بدە لە عسیان
|
زۆر خەجاڵەتم کۆڵم عسیانە
|
پیشەی مەزڵووم یش وەک زاڵمانە
|