پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی
|
قامەتت تووبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی
|
یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبل و گیسوویی تۆ
|
چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی نەو چیمەنی
|
لالەیە، گوڵباغە یا کوو ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی
|
ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی
|
بۆچ بووە مەقبووڵی بەرچاوی عەوام و خاس و ناس
|
هەر بە زیبا سوورەتی و خوب ڕوویی و ئەحسەنی
|
هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تا کوو ئەمڕۆ دیویە کەس
|
ساکنی سەر بەدری ڕەخشان و هیلاکی سەوسەنی
|
دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک ئەخەن
|
چینی زوڵف و ئاب و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی سەوسەنی
|
دەم قوتووی ئەڵماسە یا پڕ گەوهەر و مروارییە
|
لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی
|
دوو مەمە دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆش مەزەن
|
یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی
|
مینە زوڵفی پڕ چینی یار لەسەر خورشیدی ڕووی
|
شەمسی ڕەخشانی خەجاڵەت کرد بە بشکەن بشکەنی
|