پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی

پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی (1965)
by مینە جاف
303819پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی1965مینە جاف
پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی قامەتت توبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی
یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبولە گێسوویی تۆ چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی ناو چیمەنی
لالەیی گوڵباغە مانگە یا کوو خورشیدە ڕوخت ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی
هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تاکوو ئەمڕۆ دیویە کەس ساکنی سەر بەردی ڕەخشان دوو هیلالی سۆسەنی
دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک کەون چینی زوڵف و ئاو و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی پڕفەنی
گەردنت پیاڵەی بلوورە یا گێلاسی ئەحمەرە لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی
دوو مەمە و دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆشمەزەن یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی
دێنە جەولان گاهێ ناز و چاوت بۆ سەیدی دڵان ڕۆح و دڵ ئەوگار ئەکەن قوروان بە غەمزەی پڕفەنی
مینە زوڵفی چین بە چینی یار لە سەر خورشیدی ڕووی شەمسی ڕەخشانی خەیاڵت کرد بە بشکن بشکنی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).