پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا
پێم گوت: بە گەرما، مەچۆرە بەغدا | وتی: فێنکی دڵ بۆ ئەوێم ئەبا |
مەسینەی مەسنەد ئاوڕشێن ئەکا | هەوای بانقەنۆت باوەشێن ئەکا |
ڕابتەی ڕەسمی ناو «عملە»ی دڵگیر | خێری زۆرترە لە ڕابتەی پیر |
ئەویان خەیاڵە و ئەویان ماددەیە | پیریش بۆ پارەی مفت ئامادەیە |
سای ئاشە بەرزە و ئاوی چوون تەرزە | بنچینەی تەقوای هێنایە لەرزە |
بە شوێن تەقوادا کەوتمە تەق و دەو | ئەترسم دوایی لێم ببێ بە خەو |
زۆر کەس لەخەودا پارە ئەبینێ | ئەیخاتە دەستی و توند ئەیقووچێنێ |
کە هەڵسا لە خەو دەستی کردەوە | هیچی تیا نەبوو، تاسی بردەوە |
قەید ناکا ڕۆژی شایی شاییە | تازە پیاکەوتوو لە خۆی باییە |
بۆ دونیا خەفەت مەهێنەرە بەر | هەر چۆنێ بیگری وا دەچێتە سەر |
ئەوانەی کەوا ڕازین بە لاتی | حەڵاڵ خۆرییە و کەم دەسەڵاتی |
کێ خەڵاتی خوێش ڕەت ئەکاتەوە | شێخیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە |
دونیا بۆ هەندێ مەسنەد ئەنوێنێ | کە دەستی ڕاهێشت جرتێ ئەکەنێ |
هیچ کەس شک نابەم کە دنیای نەوێ | لەوە دەترسێ دەستی نەکەوێ |
زۆری وا هەیە گێرەشێوێنە | لە ناو نۆ مەنجەڵ شیردا هەوێنە |
هی وایشمان هەنە کە ئەیخافڵێنن | پارووی لە دەمدا لێ ئەفڕێنن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 570 و 185
1939/06/15
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|