پێنجخشتەکی بۆ پێکەنین

پێنجخشتەکی بۆ پێکەنین (1955)
by قانع
306796پێنجخشتەکی بۆ پێکەنین1955قانع
برا داخی دڵم هێندە بەتاوە کە ئەسڵەن شەرم و عەیبم لا نەماوە
دە گوێ شل کە لە بۆ ئەم خووگەڕاوە کراسێکم هەیە گشتی دڕاوە
لە داوێن تا یەخەی پینە کراوە
هەزار خۆزگەم بە ئەو دەورانی پێشوو کە خامی تازەبوو هیچ نەمدوریبوو
بەڵام بیرم نییە یەک گەز بوو یا دوو ئەمە نۆ ساڵ و نۆ مانگە بە مێژوو
کە ئەم پارچە لە بەرما هەڵدووراوە
بە خوێن سوور بوو ئەگەر نا ئەسڵی شینە تەماشا کەن کە چڵکی چین بە چینە
لە تۆ پرسیار ئەکەم ئەم ژینە، ژینە؟؟ وەکوو دێوجامە گوڵ گوڵ بوو بە پینە
ئەجووڵامۆ بە زبری نەرمە ساوە
وەکوو چەرمی دەباخانە بە بۆنە ڕەش و لۆچ لۆچ بە وێنەی هیزە ڕۆنە
درۆناکەم بە کۆنی هێندە کۆنە لە بیرم نایە ئەسڵی چی بوو؟ چۆنە؟
لە خامە یا بلووری یا لە جاوە!
یەکێ تر وای نەدیوە چەرخی گەردوون بە بارانی بەهاران خەیلێ مەمنوون
وەکوو چارۆگەکانی پورکە خاتوون بە خەو نەیدی سپون و سونکە سابوون
هەمیشە چاوەڕوانی تەشت و ئاوە
بە شانم تا بڵێی بارێ گرانە پەڕۆی ئاردەماڵکی لای ئاشەوانە
لە دەست ئاڵۆشەکەی ماڵم وێرانە بە ڕۆژ ئەسپابی فیزی چایخانە
بە شەو لیفەی مناڵی ڕاکشاوە
لەکاتی دەخلەدا هۆڕ و خەرارم لەبەر بۆنی لە مەجلیس شەرمەزارم
لە ڕۆژی تۆف و بارانا دەوارم بە زستانا لە جێی زوخاڵ و دارم
بە هاوینانە چەتری خۆرەتاوە
وەکوو تەوقی غەزەب غەزەب ناوی لیباسە وەکوو گەوهەر لە ناوا کەس نەناسە
لەبەر ئەم دەردەیە حاڵم کەساسە ئەزانم تاکوو ئەمرم هەر کراسە
ئەڵێی بۆ کفنەکەم زەمزەم کراوە
ئەگەر خاکم ببێ و باخێ بنێژم وەیا خانووم ببێ و خشتێ بپێژم
لەبەر بێ ئیشیە وا گێژ و وێژم ئەگەر ئیشم ببێ و عارەق بڕێژم
چ ئیحتیاجم بە بەرگ و بە نان و ئاوە؟
وەرە بنواڕە ئەی هاودەردی هۆشیار نەجاتم دەن لەدەست بێگاری زۆردار
هەتا بۆ خۆم بکەومە کاسبی و کار ئەگەرنا ڕەنجی ڕۆژێکی کرێکار
بەرامبەر چەن کراسێ دانراوە
هەتاکەی وا زەلیل و قوڕبەسەر بم؟ هەتاکەی بێ مەکان و دەربەدەر بم؟
هەتاکەی گیری داوی پڕ زەرەر بم؟ ئومێدم وایە ئیتر کاریگەر بم
نەجاتی خۆم بدەم لەم بەند و باوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).