پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی

پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی (1954)
by قانع
306907پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی1954قانع
برا بڕوانە لەو جێیە هەرایە یەکێ ڕووتە، یەکێ وەک پادشایە
یەکێ پێخاوسە و یەکێ بێ کەوایە زەمانێ سەیرە، دنیا سینەمایە
فیلمی پڕ لە جەورە وا لە کایە
یەکێ خاوەن تەڵا و کۆشک و دووکان یەکێ بێ خانومان و وڵات و بێ نان
یەکێکیش گەل فریوە چەشنی شەیتان ئەوی ئاغایە یا ئەعیانە یا خان
هەزار کەس سەربڕێ هیچ دەنگی نایە
وەرە با بۆت بەیان کەم سەد بەدەفتەر کە دایناوە لە ڕێگەی خاکەکەی سەر
گەلێ کوژران بە شمشێر و بە خنجەر لەبەرچی وا کە گەنجانی هونەروەر
بە ملوێن وێڵی شاخان و چیایە؟
براکەم بێ تەماشام کە کز و دژ دوو چاوم پڕ لە ئەشک و مووی سەرم گژ
چلۆن ئەڕژێتە بەر پێ قەفقەفی قژ لەدەستی جەوری زۆردارانی خوێنمژ
هەزاران عەدلی کیسرا بێ غایە
وەرن ئەی بەش خوراوانی بە بێ دەس دڵت بۆچی سووتاوە چەشنی قەقنەس
ئەگەر ئێوە بن کێی تر ئیتر هەس شەقی زۆردارە ئەمڕۆ هۆزی بێکەس
وەکوو ئاشی خەواڵوو بۆ دەنگی نایە؟
لە وەرزێر و لە جووتیار و لە گاوان لە دەروێش و لە سۆفی تا مناڵان
لە گشت لا ڕۆڵە ڕۆیە و ئاغا ئامان نەوەک لایەک لە دوو لا بەڵکوو هەموان
لە چوار گۆشەی جیهاندا هەر هەرایە
برا! زامی دڵم وا هاتەوە سۆ نەبوو جارێ بڵێم ئۆخەی، وتم ڕۆ
هەموو کەس هەر وەهایە نەک من و تۆ لەسەر ڕێگەی چ قانونێکە ئەمڕۆ
ئەوەی بێ دەوڵەتە سووکتر لە کایە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).