پێنجخشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک

پێنجخشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک (1954)
by قانع
306910پێنجخشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک1954قانع
چون نەما عیززو شەرەف، حەییسیەت و ناوی چی؟ بەخت ئەگەر یار نەبێ، مەکر و فەن و داوی چی؟
حورمەت ئەمڕۆ کە نەبوو، حورمەتی فەوتاوی چی؟ «پارە ئەمڕۆ شەرەفە پیاوەتی و، پیاوی چی؟
ئێستە بێ پارەیی بەدناوی یە، بەدناوی چی؟»
ئەوی ئێستا لە نەزەردایە، بەفیکرا نەدەهات دوێ بە دوو ئانەی ئەدا پێت، چ بە خۆت و چ برات
خوا ئیرادەی کە ببێ، سەیری کە ئەم هاتە کە هات ئەو کەسەی دوێنێ لە ژێر عالەمەوە ناڵەی ئەهات
ئەمڕۆ سەردار و ڕەئیسە، گەزی چی جاوی چی
بەخوا باوەڕت بێت و بە هەموو عیلمی کەلام شەو لە بۆ چۆڵ ئەبرا، ڕۆژ ئەکرا سەوقی حەمام
سەری دایم لە کەنابوو، کونی بوو، وەقفی عەوام ئیستە ئەو کورسی نشینە و، منی بێ پارە گەدام
وا، بە گون گوێژە ئەکێڵێ، کەنی ڕوخاوی چی؟
سەرم سوڕماوە کە بۆچ ئەو کەسە ئەهلی هونەرە سەرکز و قوڕبەسەر و بێ سەمەر و دەربەدەرە
خواردنی خوێنی دڵ و ئاوی زووخاوی جگەرە عەبد و مەحکوومی کەسێکە بە هەموو جلوەکەرە
سەیری بازاڕی خوا کە، دڵی سووتاوی چی؟
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ عەمەلی پڕ زەرەرت بۆ بەخێو کردنی بێ سوودی هەموو جاشەکەرت
بۆ هەزاران عولەمای دڵ بە خەمی دەربەدەرت سەیری ئەم ئیشە کە ئەیکەی، قوڕی عالەم بەسەرت!
تۆ کە ڕاوچی ژنی حیزی، سەگی چی؟ ڕاوی چی؟
کلکی کەر هەڵبڕی ئەیبەیتە سەر ڕوتبەیی شا شا بە شەق دەرئەپەڕێ ئەیخەیتە ناو فەوجی گەدا
تاوێ باوی چەقەڵە و، ڕۆژێ دەمی دێلە بەبا گاهێ ڕێوی بە نەزانی ئەکەیە شێری هەجا؟
کەس بەتۆ فەخری نەبێ، دەمی چی؟ باوی چی؟
قانعا ئیشی فەلەک پووچە وەکوو ئیشی مناڵ هەرچی هات گوێی مەدەرێ، بێ سەمەرە فیکر و خەیاڵ
بەیەکێ شەربەت ئەدات و بە یەکێ هەرزەنی تاڵ هەر لە ڕۆژی ئەزەلا عادەتی بوو ئیشی بەتاڵ
چاوی ڕەحمی نییە بۆ کەس، کەسی چی جاوی چی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).