پێنجوێن مژدە بێ تۆ بەختیاری

پێنجوێن مژدە بێ تۆ بەختیاری (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308464پێنجوێن مژدە بێ تۆ بەختیاری1941موفتی پێنجوێنی
پێنجوێن مژدە بێ تۆ بەختیاری تا ئێستا دێ بووی ئەمجارە شاری
تۆ یەک لاشە بووی بێ ڕۆح و بێ گیان ناوێکی گەورە و شارێکی وێران
لە سایەی بەرگی نەخشین و ڕەنگێن جوانە ئەمجارە پێت بڵێن پێنجوێن
جوانتر لە پاریس خۆشتر لە لوبنان ڕازاویتەوە بۆ جێگەی سەیران
جادە و شیویشت دەسکاری بکرێ لام وایە ناحەز بتبینێ بمرێ
خۆ ئەگەر بتکەن بۆ جێی هاوینە وێنەی تۆ نابێ لەم سەرزەمینە
جەلال بەگ خالید گەورەی لیوامان بوو بە جێی پەنا و پشت و هیوامان
ڕۆحێکی هێنا کردی بە بەرتا تاجی زێڕینی کێشا بە سەرتا
کردیتی بە بووک، بووکی چواردە ساڵ سەرتاپا نەخشین، دەس پڕ لە خڕخاڵ
داوا کە لە خوا هەر پایەدار بێ تا سەر سێبەری سەری هەژار بێ
یا خوا بایز ئاغاش بژی بە خۆشی بە ڕاستی ئەویش بۆ تۆ تێکۆشی
هەوڵێکی بۆ دای بە ڕۆژ و بە شەو نە ئارامی بوو نە خۆراک و نە خەو
کۆتایی نەکرد لە زۆر و لە کەم تا ئاواتی تۆی هێنایە بەرهەم
لە خۆی حەرام کرد خەو و خۆراکی تا خاکەکەی تۆی خستە ڕووناکی
خۆت و میللەتت هەتاکوو مابن بۆ ئەم دوو کەسە دەس بە دوعا بن
بڵێن هەردووکیان لە بەڵا دوور بن وەک تۆ ڕووناک و دڵ پڕ لە نوور بن
موفتی بە تەنیا بەقەد هەموو کەس سوپاسیان ئەکا تا ئاخر نەفەس
وەسی و مەلیکمان خۆشەویستی گشت بۆ عێراق بە جووت بوون بە پەنا و پشت
سێبەری ئەوان پێنجوێن بۆ تۆش هات شەو بوو لەناکاو ڕۆژمان لێ هەڵات
دیمان بووی بە شار، شاری کەس نەدار ئاخ ئەکرای بە جێی هاوینەهەوار
وەسی و مەلیکمان خۆش بن هەتا سەر باخی ئومێدمان یەک یەک دێتە بەر
ئاخ چەم و شیوی پڕ لە مێش و مار جوان دائەپۆشرا ئەکرا بە گوڵزار
ئەوسا نەخۆشی و لەرز و سێبەڕۆت ئەچوونە زیندان ئەخرانە ناو کۆت
ئەبووی بە باخێک وەک باخی بەهەشت عەتردار ئەبوون کێو و دەر و دەشت
گەر گەورەی وڵات هیممەت بنوێنێ لەسەر بەردی ڕەق عەرعەر ئەڕوێنێ
دانیشن بە شاد بژین بە خۆشی دوور بن لە بەڵا و دەرد و نەخۆشی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).