پێنج خشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک

پێنج خشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک (1950)
by قانع
307294پێنج خشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک1950قانع
هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە خوا ئاوا بێ ئەم خاکە کە مایەی ژین و سیحەتمە
دە ڕەببی کوێری کەی هەر کەس لەسەر فەوتانی جەننەتمە نیشانەی تیری زیللەت بێ ئەوەی بەدخواهی میللەتمە
دە غەرقی گێژی نەگبەت بێ ئەوی دوژمن سەعادەتمە
بەدەستی خۆم نییە وەڵڵا لە دیوانی خوا کوردم لەناو شێخ و بەگ و میر و مەلا و شاهـ و گەدا کوردم
تەماشای جەوهەری من کەی ئەزانی ئاشکرا کوردم بە کوردی بووم و خولقاوم هەتا ڕۆژی جەزا کوردم
لەسەر ئەم بیرمە ژینم ژیانێکی حەقیقەتمە
فیدات بم کوردە بۆ خاکت چ بێ عەیبە و چەنێ دڵگیر ئەگەر خاکت نەسووتێنن بەناری حیلە و تەزویر
بەهەشتێکە کە ئیحتیاجی نییە هەرگیز بە جۆگەی شیر وەتەن زۆر خۆشە قەدری بێ نەهایەت نایەتە تەقدیر
لەلای عالەم کە دۆزەخ بێ بڵندتر سەد لە جەننەتمە
تەماشای پیرەمەگروون کە دەماخی چەندە سەربەرزە لە باخانی تەبیعەتدا گوڵاڵەی سەد هەزار تەرزە
تەماشای ئایەتی خوا کەن لە ئەوسافی وەتەن ڕەمزە بە بورهانی کەلامی حەق بە دڵ حوببی وەتەن فەرزە
کەسێ مونکیر بێ بەم قەوڵە نەزانینی لەسەر خەتمە
وەتەن دێوانەکەی خۆتم بەڵا گەردانی بەر پێتم ئەگەر بێتوو قبوڵم کەی بەدڵ سەربازی سەر ڕێتم
جگەر سووتاوی لاوانی بەبێ ماڵ و بەبێ جێتم لە باخی عیشقی میللەتدا فیداکاری نەکەم شێتم
فیداکاری لەسەر ڕێی هێرشی سەیلی موحەببەتمە
چ خۆشە زەحمەتی زۆر زۆر لەپاشان ڕەحمەتی تیا بێ چ شیرینە دەوای تاڵی بەشەرتێ سیححەتی تیا بێ
نەبوونی خۆم و ئەولادم قبووڵە عیزەتی تیا بێ بە ڕۆحکێشانی خۆم ڕازیم ڕوفاهی میللەتی تیا بێ
بەبێ ژینی وەتەن ژینم ژیانێکی مەزەللەتمە
خوا بۆ خاتری جەمعی وەتەن خواهانی دڵ پاکان بەخوێنی ناحەقی کوژراوی ئەشکەوتان و بن بەردان
بە حەقی حەزرەتی پێغەمبەر و سی جزمەیی قورئان بژی کورد و بمێنێ تا قیامەت خاکی کوردستان
بە عەونی ئەو خوایە خالقی فکر و تەبیعەتمە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).