پێنج خشتەکی لەسەر شیعری ڕەشید سدقی

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری ڕەشید سدقی (1953)
by قانع
307160پێنج خشتەکی لەسەر شیعری ڕەشید سدقی1953قانع
بە کوێری بمخەنە چۆڵێ لەدەشتی بەسرە و فاوا وەیا کۆڵ کێشی زاڵم بم لە چۆڵی وشک و بێ ئاوا
بناڵێم بە دڵ تەنگی لە ژێر باری نەبینراوا سەر و پێ ڕووت و برسی مل لە حەڵقەی ئاسن و داوا
لەسەر ئەسپی ئەجەل بگلێم لە گرمە و گوژمەیی تاوا
چ سەرخۆشم لە ئەم ڕەنجە لە ژینی خۆمەدا بردم ئەگەر دیققەت لە ئیشم کەی ئەزانی گیانفیدای کوردم
گەلێ پێم خۆشە ئەم شەرتە لە دڵ خۆما کە وا کردم ڕەفێقی بەد ئەبەد ناکەم لە خاکیشا کە من مردم
ئەجەل چاکی گریبانم ئەگەر بگرێ لە ناکاوا
لە ڕێی خاک و وڵاتا خۆم ئەفەوتێنم بە مەمنوونی کە من سۆزم لە دڵدا بێ چ موحتاجم بە مەجنوونی
وەرە گوێ ڕاگرە لەم شێعرە، دیققەت کە لە مەزموونی بفەوتێ با نەمێنێ لاشەکەم بڕوا بە مەحزوونی
بە لافاوی جەفا سەر بخنکێ با لە گێژ ئاوا
وەرە سەر سەیری چەپگردی زەمانە و گەردشی دەوار چ لازم من بەیانی کەم بە واتە یا وەکوو ئەشعار
نە هەر جارێ بڵێیم سەد جار وتوومە و هەر ئەڵێیم ناچار زەمانە وا لەگەڵ دوون و لەگەڵ ئینسانی کەچ ڕەفتار
وەکوو شێرێکی خونخارە لەگەڵ ئینسانی داماوا
لەسەر ئەسپی خەیاڵاتم ئەگەر بگلێمەوە ئەمڕۆ بەسەر گەردانی و شێتی ئەگەر بخولێمەوە ئەمڕۆ
لە زامی جەرگی پڕ خوێنم ئەگەر بکولێمەوە ئەمڕۆ بەچاکی سینەوە پێم خۆشە من بتلێمەوە ئەمڕۆ
نەوەستم با لەبەر ئاسانەکەی ئینسانی ناپیاوا
دڵم ڕازی بکەم باشە بە ئێش و نێشی خار و خەس لە دنیادا بڕۆم دەرچم هەتاکوو خوا ئەڵێ پێم بەس
لەداخ ئەم چەرخە زۆردارە ئەوا سووتام وەکوو قەقنەس سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت ئیتر بۆچی منی بێکەس
نەسووتێم و نەهاڕێم تۆزەکەم نەدرێ بەدەم ئاوا
وەکوو دەروێشی بێ مەسکەن لەسەر نێم تاجی ڕسوایی ئیتر هیچ گوێ نەدەم قانع گەدایی یاخۆ پاشایی
دەف و کەشکۆڵ و کەڵپۆس، لەسەر ئادابی شەیدایی لە هەرد و دەشت و کۆساری بناڵێنم بە تەنهایی
بەزامی سینەوە سدقی لە گێژی بەحری خوێناوا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).