پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم

پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم (1936)
by ئەدەب
310120پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم1936ئەدەب
پێوەم کە خۆم بەفیدای لەبی ئەو نیگارەکەم جانی عەزیز هەدییەی ئەو تازە یارەکەم
شەرت و قەراری من وەیە تا زیندەگی ببێ بادەم لە ساغەری لەبی ئەو مەی گوسارەکەم
یا جان بدەم بەڕوئیەتی؛ یا سەر بەخاکپای شەرت بێ حەیات سەرفی پێی ئەو یەک-دوو کارەکەم
خونچەی لەبانی عالەم، ئەگەر کۆ وەبن لە لام حاشا بەغەیری گوڵ، بەچ لادا نەززارەکەم؟
کوا ئەو دەمەی کە جان و سەر و ماڵی خۆم هەموو سەودا بەنازی غەمزەیی ئەو نازدارەکەم
کوا ئەو دەمەی کە سورمەی دوو چاوی ئەشکبار بەو گەردی نەعلی پارەیی ئەو شەهسوارەکەم!
جانا وەرە، کە تۆی بەلەبی شەهد و قەندەوە ڕۆژانە خەمڕەوێن و بەشەو خەمگوسارەکەم
سایەی سنەوبەری قەدی تۆ، بۆ مە عوشرەتە چبکەم لە سەیری باخ و چە لەو سایەدارەکەم
کوڵمەت: گوڵ و جەمال: گوڵ و تەلعەتت: بەهار لەو نێوە؛ سەیری کامە گوڵی ئەو بەهارەکەم!
تۆ، هەم بیساتی ئێمە، ئەمن هەم ویساڵی تۆ ڕەببی بەچی تەشەککوری ئەو ئیفتیخارەکەم
فەرمووتە: کێیە وا سەری دانا لە خاکی پام! جانا قبووڵی کە: ئەدەبە، جان نسارەکەم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.