پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم
|
وا لەشم فەوتان و ئینجا لێوە بووم
|
چوومە ئەستەنبووڵ لە ساڵی بیست و هەشت
|
پیری پیران دەرسی دام و تێوە بووم
|
عیشقی نیشتمان و گەلم وا کەوتە سەر
|
شێت و شەیدایی گەیینە هێوە بووم
|
باو و باپیر هیچ نەجووڵان بۆ وەتەن
|
بۆیە من ئەمڕۆ لە جێو و ڕێوە بووم
|
گەر بپرسی بۆ چی وسکت بوون دەڵێن
|
چاخێ من ئەم باسمە کرد من گەورە بووم
|
گەر نەجووڵێم ساوەلەعنم لێ دەکەن
|
شکڵمش پێش چاویان وەک دێوە بووم
|
تووشی دەردە پیاوی دەوری ئینقیلاب
|
بۆیە وەک سووتاوەکانی خێوە بووم
|
هەر دەبێ بۆ گەل بکۆشی ڕۆژ و شەو
|
ئەی ئەسیری سەد بڵێی من پێوە بووم
|