پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو

پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو (1950)
by پیرەمێرد
306246پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو1950پیرەمێرد
باڵا وەک کەندوو بێ گەرد و ناسک کەللە وەک دەهۆڵ مل وەکوو داسک
تفەنگ لەشان و بە سواری لاسک چەند خۆشە بازدو هەڵمەت بۆ باسک
غەرقی عەرەق بێ، لە کەللە تاسک
بگری بە قەتار، شاد بە بە ڕۆڕۆ نەنکت نەمردووە هەڵپەڕە ئەمڕۆ
گێلاس و شفتە، هەی تووڕە و تڕۆ نەکەی بێ بەش بی، هەستە زوو بڕۆ
بە فیدای باڵات بم ئەگریجە پەڕۆ
سوتوووی نێرگەلە و گفتوگۆی قومری چەپڵە بە لاقی ٦٩ی هیجری
سەماوەری زەرد خەڵووزی بەفری فەرتەنەی بەهار، سوڕ سوڕەی بەحری
وریا بە گیانە نەکەی قەت بمری
گوڵاڵەی هەتاو سێبەری چەتری ئاوێنە و شانە و کێلی سەر قەبری
کل و کلتوور و دەستاڕ و تەوری سینی بە مەنجەڵ، سێپا بە دەوری
چێشتی هەرشتە و خۆرشتی چەوری
سەمای مریشک و قووقووی کەڵەشێر بە دەستی شکاو بە دوو چاوی کوێر
بێ با بنۆشین دوو جام ئاوی سوێر چووینە سەر لووتکەی شاخی شارباژێڕ
بۆ ڕاوەماسی بن بەرد و تاوێر


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).