ئەی کوردی سەراسیمە لەهەر ژوور و لە خوارا
|
وەی سەر کز و ئاشوفتە لە دێهات و لە شارا
|
من چۆن نەگریم هێندە کز و خوار و زەلیلی
|
سەر تا بەقەدەم غەرقی لەناو تۆز و غوبارا
|
ئەی کۆمەڵی کوردانی هونەروەر چ عەجایەب
|
بێ ڕەونەقن ئەمڕۆ لە هەموو سووچ و کەنارا
|
کوێستانی وەتەن خوێنە -- برا ئەمڕۆ شەتاوی
|
پارە جگەری کوردە گوڵاڵەی لەبەهارا
|
کوا غیرەتی مەردانە لەبۆ کاکی عەشایەر؟
|
کوا جورئەتی شێرانە لەناو چیخ و دەوارا؟
|
زۆر عەیبە لەبۆ لاوی وەتەن بەرگی «چوێت لی»
|
بێگانە لەگەڵ «خوشکی» لەسەر خۆی لە حەسارا
|
قانع بەسە ئەم شینە بەتەنها و بەبێ کەس
|
خۆ کردە، نەخوا کردە، کە هەر کورد، لە تارا
|