پەرێشانم
شیرین گیان ئێستا وا شەو درەنگە | شار کشومات و بێ ورتە و دەنگە |
مەگەر یەکێکی وەک من دەردەدار | خۆشی بووبێتە سزا و سۆ و ئازار |
چاوی بە خەویش نەبینێ خەوتن | لە تاوی دەردی، تل بات وەکوو من |
ئەگینا گیانە کەس نییە ئێستا | وەک من تا فەردا هەر تلاوتل کا |
جا گیانە، شیرین خۆیشم نازانم | بۆچی بەو جۆرە وا پەرێشانم |
1960/02/01
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|