پەندی پێشینیان ناڵەی مەنسوورە
پەندی پێشینیان ناڵەی مەنسوورە | لای هەندێ کەسان کفری مەشهوورە |
لە لای ئەهلی دڵ دوڕی مەنسوورە | ئەم خەتا سوورە لە خۆمان دوورە |
ئەڵێم: هەوری سوور بارانی دوورە | تەپ لە تەندوورە لە شارەزوورە |
کەچی خەڵک ئەڵێن!! خێر ئەو تەندوورە | بۆ خەپلە نییە ئێمەی مەنزوورە |
هەندێ شەو ئەگەر بڵێم سەگ لوورە | کێ بەو سەگ لوورە، لەنگ بەرەو ژوورە |
دیسان پێم ئەڵێن چەند بە فتوورە | ناڵین سەد ساڵە ئەمە مەشهوورە |
کابرایەک هاتووە لە زەعیم ئەدوێ | وتمان بلوێرە! کێ ئەیگرێتە گوێ |
زەعیم ئەوەتە شێوەی شەمعی بێ | خۆی بسووتێنێ، نەفعی جەمعی بێ |
گەورە ئەوەتە خۆی بە خاک بگرێ | وەک خاک مردووی خۆی لە باوەش بگرێ |
گەورە وا دەبێ کە بە ڕەنجی شان | کوێ بکاتەوە و بیدا بە میوان |
با هیچ میوانیش مەمنوونی نەبێ | بیدا و دەربەستی مەمنوونی نەبێ |
زۆرمان دی ویستی دۆستی خۆی بخا | کاتێکمان زانی وەک دیوار ڕووخا |
هەندێ لەخۆیدا دەست بە تێڵایە | هیچ ناڵێ ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە |
باوە، وا کردمان بوویشی بە ئەعیان | باش نەبی خەڵکت لێ دێتە زمان |
بەوە چاک ئەبی چاکی بنوێنی | نەک بە خەمەوە خەڵکی بنوێنی |
خۆزگە ئەعیانی بێ مەعاش ئەبوو | ئەوسا ئەم خەڵکە بێ تەلاش ئەبوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 564 و 173
1939/04/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|