پەند و ئامۆژگاری بۆ بازرگان

پەند و ئامۆژگاری بۆ بازرگان (1950)
by پیرەمێرد
306257پەند و ئامۆژگاری بۆ بازرگان1950پیرەمێرد
پیاوێکی کورد چوو بۆ بەسرا سبەینیان شیری ئەگێڕا
یەکاو یەک ئاوی تێ ئەکرد قازانجی زۆری لێ ئەکرد
سەرمایەی بوو بە سەد لیرە هەستا بێتەوە بۆ ئێرە
سواری پاپۆڕ بوو بۆ بەغدا شەوێک لە بەر مانگەشەودا
خەریک بوو پارە بژمێرێ خوا خراپ بۆ خراپ ئەنێرێ
مەیموونی قەپتان پەیدا بوو ئەو کیسەی لیرەکەی تیا بوو
فڕانی و بە دارا هەڵگەڕا کوردە ئارامی لێ بڕا
ڕیشی ڕنییەوە بە گریان هاواری بردە بەر قەپتان
قەپتان هەرچەند لێی توند ئەبوو مەیموون بەرەو ژوورتر ئەچوو
تا گەییە تەوقەسەری دار لیرەیەکی بۆ خستە خوار
یەکێکی هاویشتە ناو ئاو تا سەد لیرەکەی کرد تەواو
یەکێک بۆ ئاو، یەکێک بۆ کورد ئا بەم پێیە بەشی ئەکرد
کوردە شێت بوو لە تاوانا هەستا چوو بە گژ قەپتانا
قەپتان هەروا واقی وڕما لەم هەرایە سەری سوڕ ما
بە کوردەی وت: توخوا بەدبەخت ئەم پارەیەت لە کوێ دەست کەوت؟
وتی: شیرفرۆشیم ئەکرد بە چەند ساڵم گردەوە کرد
وتی: تێگەیشتم چییە سووچی مەیموونی تیا نییە
نیوەی هی ئاو بوو کەوتە ئاو تۆش بەشی خۆت وەرگرت تەواو
کاسب خۆشەویستی خوایە حەرام بۆ کەسب ئاگر و کایە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).