پەچەیە جوانی پێ دەردەکەوێ
پەچەیە جوانی پێ دەردەکەوێ | شەو نەبێ ڕووی مانگ نابینی شەوێ |
ڕوو هەڵماڵراوی ماڵ وێران ئەکا | پەردەدارییە جوانی جوان ئەکا |
جوان لەبەر چاو بێ، تێری لێ ئەخۆی | کە شارایەوە شێتگیر ئەبی بۆی |
بێ شەرمی شەڕی زۆر لێ قەوماوە | لەبەر ئەوە خوا شەرمی داناوە |
ئایینی ئیسلام وا قاڵ کراوە | هیچ قۆرت و قەڵبەی تیادا نەماوە |
ئێمە ئەو دینە پاکە جێدێڵین | لەسەر ئادابی ئەورووپا وێڵین |
تازە کچانمان وەک نێرە کوڕکە | لە ئەورووپادا کەوتوونە فڕکە |
دیارە کە شەرمیان لە لا نەماوە | باوکانیان لەبەر خەڕەک داناوە |
هەر واتان زانی کارێکیان قەوماند | وەک «دوختی ئێران» گەوهەریان دۆڕاند |
خوا خۆی سروشتی ئافرەتی داوە | بێ حیکمەت نییە شەرمی داناوە |
بەڵام شەیتانمان بە سەردا زاڵە | لە ڕێی ئیسلامی لاداین بەم حاڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1008
1950/04/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|