پەڵە، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک
پەڵە، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک | دار و خەڵووزمان لێبوو بە تریاک |
باران ڕەحمەتە و خەڵک لێی ڕادەکا | خۆ ڕۆژەوانیش بەرد بە با دەکا |
مەزلوم جوێن ئەدا و گونای بارامە | ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدنامە! |
بە نەوتی قیرتاو سەوز ئەبێ شاوریی | خەتای بارانە کە زۆر دەباریی |
خەڵک لە ماڵی خۆی ڕۆژوو ناگرێ | سۆفی گوناهی حکومەت ئەگرێ |
بێنەواییە شەڕی گوێ کوانوو | بادار نانی خۆی کردە بیانوو |
چەتە، کە کز بوو نوێژکەرە و چاکە | گورگ کەڵبەی نەشکێ چاوەڕێی لاکە |
ڕەمزان سێ تەونی لێ گرتووینە دار | حەوت ترنگیلی و خومار و قومار |
ئەڵێن فڵان بەگ خۆی بەڕۆژووە | دوای خۆی بڕوانێ کە کێی لە دووە |
بە تەنها گوڵێ بەهارمان نایە | هەر مێزێ بگری کولێرەی تیایە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 504
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|