چاخی سەحەرە

چاخی سەحەرە (1962)
by ئەسیری
307923چاخی سەحەرە1962ئەسیری
مەڵێ ئەم ڕێگەیەی گرتوومە ئەترسم خەتەرە ڕۆڵە ئەو چشتە، کە تووشی ئەبی ئەمجا زەفەرە
ئەو نەمامەی، کە فیدایی وەتەنی چاندوویە بەهەموو لایێ ڕەگی ڕۆییوە، لقشی لە بەرە
مەلی هەر چەن وەتەنی کوردی شیمالی هەیە، وا هیجرەتی کردووە، هەندێکی لە جێ دەربەدەرە
هەندێکیشیان دەگرن دەیبەنە قەسابخانە وەکو مەڕ سەر دەبڕێن، خوێنی ئەمانەش هەدەرە
هەرچی غیرەتکەش و مەردە شوعەراو و ئودەبا مات و حەیرانە دڵی پڕ غەم و دەرد و کەدەرە
هەرچی قەومی موتەرەققی هەیە ئەمڕۆ لە جیهان هەر کە هێزی بووە، هەڵسێ بووە بۆی ئەم قەدەرە
گەورە کوژران و، دێ سووتان و، لەجێ دەربەدەری پاشی ئەمە نیزیکە ئینجا لە بۆ میللەت سەمەرە
چونکە بێگانە بوو، چیی کرد بەتۆ دوژمنەکەت ئەوەی گرتی هەڵیواسی، ئەوەی ما دەربەدەر
مەکە باوەڕ بەوتەی خۆش و تەڕی بێگانە شەهد و شەککەر بێ، دەهەندەی بەتۆ ئیللا بەزەڕە
هاوزبانی وەتەنی، دوژمنتش بێ ڕۆڵە باوەڕی پێ بکە، هەم دەردتە، زەهری شەکەرە
بەسە ئەم بیر و خەیاڵاتە ئەسیری تا کەی تێپەڕی شەو بەتەواوی، ئەوە چاخی سەحەرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).