چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە
چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە | پارێزی نەخۆش بە نان و ماستە |
پیاوی بێ ڕۆژوو ئێوارەی لێهات | کز دادەنیشێ پەشیمان و مات |
ئاغا ئەمر ئەکا و خزمەتکار نایکا | ڕوویەکی ئەوێ کە تەماشای کا |
پیاو هیوادار بێ نەوەک ناهومێد | چۆن ئەژیت ئەگەر هیوا ببڕێ لێت |
هیوایە بەرگەی تەنگانە دەگرێ | کە بێ هیوا بی بڕستت دەبڕێ |
باوەڕت ببێ کە ئەم خودایە | دوایی ڕۆژ ئەجر و جەزای لە لایە |
زۆردار کە ئێستا لە خوا ناترسێ | «مەڕنەمووکە»ی گۆڕ دێ و لێی ئەپرسێ |
ئەوسایە هاوار پارەی بۆ ناکا | ڕێگایشی نییە کە هەستێ و ڕاکا |
لووتی لە بەردی ئەلحەد ئەکەوێ | هەوای زۆرداری ئەوسا ئەنەوێ |
جا ئەگەر ئینسان کردەوەی چاک بێ | لەوێشا بێباک گۆڕی ڕووناک بێ |
بەر عەفوو لیقای یەزدان ئەکەوێ | جێگای بەهەشتە ئیتر چی ئەوێ؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 758
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|