چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە

چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە (1969)
by سابیری
306583چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە1969سابیری
چاوت بە کینایەت وتی پێم وەختی زەکاتە موژەت بە سەراحەت لە منی دا وەریگێڕام
دوێنێ وتی ئەی خەستە سبەی دێمە عیادەت هەی هەی کە چ بەزمێکە دەڵێی خوسرەو و دارام
سەییاد بە سەد حیلە دەکەن سەیدی نەچیران مەجمووعی بە یەک غەمزەیی ئەو چاوە دەبن ڕام
بێ ڕەبتیی شیعرم سەبەبی گەندمی قەلبە سوونی غەمی لێداوە بە بێ قووەت و بێ ڕام
والشمسی قەسەم وەلقەمەری ڕوویی دلارام ڕۆحم لە بەدەندا نییە بیللا لە دڵ ئارام
ڕۆژێ کە لە توێی پەردەوە تیرێکی وەشان لەیل لەو کاتەوە مەجنوون سیفەت و عاشق و شەیدام
فەرموویە کە حازر بە شەوێ دێم و نەخۆشم ڕاوەستە لە سەر هەیئەتی حوججاج لە ئیحڕام
بیستوومە کە پرسیوییە لە ئەحواڵی نەخۆشیم لەوساوە چ خۆشیمە دەڵێی شاهی بوخارام
هەرچەندە کە پایانی نییە بادییەیی عەشق مەدداحیی تۆ کافییە بۆ وەجهی ئیدارام
لەم مەزرەعە سابیر نیەتی کیشتی عیبادەت ئەمما بە دوعاگۆییی ئەم شافییە خێرام
سابیر تۆ ئەگەر عاشقی ئازار و جەفای دۆست وەربگرە بە شوکرانەوە هەروەک گوڵی ئیکرام


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).