دڵ بە عیشوە نازی چاوت وا پەرێشانە تەواو
|
بێ ڕەواج، بێ قیمەتە مانەند سەرچاوگەی زوخاو
|
ڕۆژی ئەوەڵ کەوتمە ناو حەلقەی کەمەندی زوڵفی تۆ
|
قەتعی ئومێدم بڕی ئەوساڵە عومری ناتەواو
|
لەهجەیی شەککەرفشانت مەستی کردم وەک شەراب
|
هەی فیدای باڵات بەجارێ عەقڵ و هۆش و ڕۆح و چاو
|
هات وتی چاوئەسیری سەرجەزای حوسنی ئەتۆم
|
شل کە حەلقەی تای تەنافی زوڵفەکەت تاگەم بەئاو
|
وتە ڕۆت بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخە هەتا ڕۆت بۆ نەکەم
|
ڕۆت ئەگەر بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخەی چ لازمیە هەتاو؟
|
بزمەتەی زامی دڵم ئەمجارە وا مەحکەم بووە
|
مەر بە شمشێری برۆت بکرێ لەباتی نەرمە ساو
|
قانعا یا ڕەب بە ناز و پێکەنیو ڕوانی لە بۆت
|
پێشکەشی کە تۆ بە خەندەی شام و بەغدا سەر تەواو
|