مەستی چاوی یاری خۆت بی تا قیامەت غەفڵەتە
|
مردنی ئەو مەستییە، زۆر چاتری هەر سحەتە
|
گۆشەگیری زاویەی عەشقم لە ئاوێنەم چییە؟
|
چونکە عەکسی خۆم ئەبینم، بۆ خەیاڵم کەسرەتە
|
پاشی سەد خەرمانی خەم، هەرخۆشە چینی مەینەتم
|
بۆ خەلەی ئۆمێدەواری عیشقی یارم ئافەتە
|
خۆ زەمانەش وەک منە، هەر حەز بە تەنهایی ئەکا
|
نابینی بێ وەجهە دایم، دوژمنی جەمعیەتە
|
بۆ سەری وەعدەی ویساڵت، هاتوچوو مەردی ئەوێ
|
ڕۆیتم بۆ پێشۆ جورئەت! بۆ دواوە زەحمەتە
|
پیاڵە گەردن کەچ ئەبێ بۆ شیشە و هەروا ئەڵێ:
|
ئەی مەلا گیرندە بۆ بەخشندە زۆر پڕ مەینەتە؟
|
ئاوێنەم بۆ ڕۆشنی پێ لازمە، نەک بۆ عەکس
|
ماڵی تاریک بێ چرایێ چاتری سەد سوورەتە
|
وا، لە پیریدا چەمیتۆ «قانعا» لادە لە عیشق
|
ڕیش لە دەشتی عیشقبازی بێ بەها و بێ قیمەتە
|