چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە | حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە |
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجهـ و بێ عیللەت نییە | ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە |
من هەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم | حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە |
گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی | ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهیدی بێ یارییە |
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە تانەم لێ مەدە | لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە |
دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێ خەوە | چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە |
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لە بۆ کێ حەل دەبێ | هەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە |
خاڵی ڕوخسارت هیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت | قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە |
ڕووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش | میڕوەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|