چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم

چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم (1965)
by مینە جاف
303834چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم1965مینە جاف
چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم هەردەگێڵ و ڕوو بە چۆڵ و وێڵی چاوی کاڵی تۆم
گەر دەپرسیت بووم بە مەجنوون کەوتمە ڕووی دەشت و کەژ چونکە جانا هۆش نەماوی بازن و خڕخاڵی تۆم
مردنم ژینم وەکوو یەک تێتە پێش چاو ڕۆحەکەم ئەو سەعاتەی دوور لە تۆ بم دولبەرا بەدحاڵی تۆم
وا بە عوریانی ئەسووڕێمۆ لە سەر کۆڵانی شار دڵ شکستە و خەستە جەرگی ناوقەدی شمشاڵی تۆم
بولبول و من هەر دوو هاودەردین لە زاری و شیوەنا ئەو زەدەی ڕەنگی گوڵ و من شێتی لەعلی ئاڵی تۆم
قومری ئاسا ناڵەناڵم کەوتە ناو ئافاقەوە ئەی نیگارا دڵ بە خوێنی قامەتی نەوهاڵی تۆم
گەر بە ئاری عەشقەکەت دولبەر بسووتێم دوور نییە چونکە وەک پەروانە قوربان من پەشێو ئەحواڵی تۆم
دولبەرا تۆ بی و خوا سادەی مەدە فەقیانەکەت چاوەکەم بەخوا هیلاکی بازن و خرخاڵی تۆم
پێم ئەڵێن مینە وەفا لەو شۆخە ئوممێد ناکرێ گوڵ بەدەن سەد جار بڵێن سەنعا سفەت عەوداڵی تۆم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).