چاوەکەم لادە لە سەر کوڵمت نیقاب

چاوەکەم لادە لە سەر کوڵمت نیقاب (1934)
by ناری
309443چاوەکەم لادە لە سەر کوڵمت نیقاب1934ناری
چاوەکەم لادە لەسەر کوڵمت نیقاب با خەجاڵەت بێ لە ڕووتا ئافتاب
مەستی عیشقم، پێم مەڵێ مەستی مەیە عاشقی بێدار و سەرمەستی شەراب
وا بە شوعلەی ئاگری ڕوخساری تۆ جەرگ و دڵ برژاوە بۆ تۆ، وەک کەباب
زوڵفە، یا مارە، لەسەر گەنجی ڕوخت دووکەڵی ئاهی منە، یا میشکی ناب
نایبڕێتۆ دادی من، یا زوڵمی تۆ غەیری حوکمی مەحکەمەی ڕۆژی حیساب
پەرچەمە، یا توڕڕەیی شاهانەیە یا سەوادی نامەیی ئەهلی عەزاب
سەهمە یا موژگانە یا تیری قەزا لێوە یا یاقووتە یا لەعلی موزاب
قەوسە یا ئەبرۆیە یا شمشێری زاڵ یا کەمانی ڕۆستەمە پڕ پێچ و تاب
بۆ نەبوو ڕەحمت بە حاڵی من دەمێ؟ تا بەکەی چاوم لە ناری ئیجتیناب؟


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.