چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە
چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە | وا دەرکەوتووە تەئسیریان تیایە |
چاوی پیس لەگەڵ بە کەسێ هەڵات | دەسبەجێ خۆشی و ساغی لا هەڵات |
ناویش لە ڕێ و بان «الیاس»ت تووش هات | ئیتر بزانە کەوتیە ڕێی نەهات |
ئەوڕەحمان پاشای حاکمی بابان | بۆ بەغدا ئەچوو بچێتە دیوان |
ئەلیاس ناوێکی لە ڕێ تووش بووبوو | لە قاپیی بەغدا هاتەوە نەچوو |
دوایی زانیبووی ئەگەر بچوایە | قەرار درابوو کە بگیرایە |
ئاوێ هەندێ جێیش ئەوەی ئەینۆشێ | تەبیاتی توندە، گێچەڵ ئەفرۆشێ |
ئاوی شەقڵاوە و ئێرە و حەمامۆک | لە ناو خۆیانا ئەبن بە ناکۆک |
بۆ لاوە، لاون، زۆر بە پیاوەتین | تەنها لەگەڵ یەک دوژمنن بە قین |
جگە لەم سیانە هی وامان تیایە | هەر دەڕماڵێ چوون فیتنە و هەرایە |
مەشهوورە ئەڵێن: لێرە ئەتڕن | نان و دۆی خزمی کەرکووک ئەبڕن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 895
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|