چاکی و خراپی خۆ بە دەست خوایە
چاکی و خراپی خۆ بە دەست خوایە | بەڵام سووچێکی بەندەیشی تیایە |
چۆن ئەبێ بڵێین: خوا خۆی دایناوە | کەچی جەزایشی لەسەر داناوە |
ئافەریدەگار کە خۆی حاکمە | چۆن ڕێ ئەکەوێ بڵێن زاڵمە؟! |
خوا خۆی فەرموویە سروشتی خوایی | بۆ بەندەیییە نەک بۆ کوێخایی |
«وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنس»ە | بۆ پەرەستشە نەک بۆ هەوەسە |
ئێمە بە تەفرەی شەیتانی لەعین | خۆمان بەد ئەکەین لائەدەین لە دین |
ئەوسایە هۆشمان دێتەوە سەرمان | مەڕنەمووکە گورز ئەدا لە سەرمان |
سا چی بکەم ئەوا ناوێرم بیڵێم | زۆر نەشارەزا ڕائەپەڕن لێم |
ئەگینە ئەمکووت: باوکمان ئاوی ڕشت | سروشتیش بە ئیرس هات و پێی لێ خست |
هەر ئەو ئیرسەیە باییمان ئەکا | ئیستیغنا ئینسان لە ڕێ دەر ئەکا |
شوان کە سابرێنێ ئەلەوەڕێنێ | لەگەڵ تێری خوارد قۆچ ئەوەشێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 924
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|