چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە

چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە (1950)
by پیرەمێرد
305727چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە1950پیرەمێرد
چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە قینی خراپە، هەر نابڕێتەوە
تۆ قینەبەری خەڵقت گرتە دڵ ئەو قینە بۆ جەرگ ئەبێ بە چقڵ
هەمیشە دڵت خەفەتبار ئەبێ خواردنت لەلا ژەهری مار ئەبێ
وا چاکە کە قین لە دڵ دەراوی ئەوسایە خۆیشت ئەزانی پیاوی
بە دڵێکی خۆش ئەنوویت و ئەخۆی شەو بە دەردەوە ناناڵێنی بۆی
ئەگەر پادشای جەواهیر پۆش بێ هەمووی بە فیدای دڵێکی خۆش بێ
دڵخۆشی بە ڕاست هەر بە خودایە خوا نەیدا، نابێ، ڕەنجی بە بایە
زۆر لە گەڵ حوکمی چارەنووس ناکرێ بەبێ خواستی خوا، هیچ سەرناگرێ
هەندێکی وا هەن خۆیان ناناسن سەربەگێچەڵن، کەوتە و کەساسن
چۆلەکە کە نووست لە لانەی شەوا هەر دوو قاچی خۆی ئەکاتە هەوا
ئاسمان ڕووخا، ئەو ئەیگرێتەوە کەچی بە بەردێ ئەبوورێتەوە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 790


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).