چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە

چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە (1950)
by پیرەمێرد
305883چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە1950پیرەمێرد
چاکە و خراپەیش ئەندازەی هەیە کەم کەس ئەزانێ حەددی تا کەیە
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێپەڕی نابەکار تا بێ ئەیداتە بەری
بەخۆوەنەدیو سورمەی لەبەر کەی ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی
ئەسپی عەرەبیت دا بە گۆڵی سوار سەرکێشی ئەکا و بۆی نایەتە بار
هەرچی هاتە پێش تێوە ئەگلێ دیارە کە دوایی خۆیشی ئەگلێ
کاربەدەست لە سەر تەجرەبە ئەڕوا گۆشت بۆ قەساب و نان بۆ نانەوا
جاران منداڵمان ئەناردە حوجرە فەلاقە ئەکرا بە داری گزرە
بە مامۆستامان ئەگوت وەک دوژمن گۆشتی بۆ تۆ بێ و ئیسقانی بۆ من
بەڵام کاتێ کێرد گەییە ئێسقانی جەرگمان ئەسووتا و دەرمان ئەهانی
باوک بۆ ئەولاد هیچ چاری نییە ئازاری هەیە و بێزاری نییە
کاری تەربیە ئەندازەی ئەوێ لە حەد ترازا پەکی ئەکەوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 928


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).