چلەی زستانە و چلەی هەژارە
چلەی زستانە و چلەی هەژارە | شەڕەدار لەسەر خەڵووز و دارە |
دەرەجەی هەوا، وا «تحت الصفر»ە | دەرەجەی فەقیر، لە چەپدا سفرە |
بێ پارەیییە و ئینساف نەماوە | خوا بەردی بەستووە سەگی بەرداوە |
خوا نەناسینە وامان لێ ئەکا | خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا |
چونکو کاسبی حەڵاڵ نەماوە | بەرەکەتی ڕزق وا هەڵگیراوە |
کردەی ئێمەیە و بردەی شەیتانە | چۆن سەرئەگرێ ئەم دەور و دووکانە |
ئەمە دەردێکە لە زۆر جێ عامە | خەتا سوورەیە و نزیک بەشامە |
خوا لە گوناهی ئێمە ببوورێ | ئای خەتەسوورێ، لە ئێمە دوورێ |
ئێمە مەلیکمان بەنووهاشمە | لە لای خوا پشتمان بەوان قایمە |
ئەڵبەتە سایەی نەسلی پێغەمبەر | بۆ ئەم عیراقە ئەبێ بە ڕەهبەر |
بەڵام وا چاکە کە خۆمان چاک بین | پشت بە خوا بەستین، بەوە بێباک بین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 997
1950/02/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|