چواردەی تەمووز
کچ و کوڕ: چواردەی تەمووزە یادمان | |
کوڕ: | |
ئەمڕۆ ئازادین هەموو | زوڵم و زۆرداری لاچوو |
خوشکانی ئازا وەرن | لەگەڵ ئێمە دەست بگرن |
کچ : | |
برام ئێمەش لەگەڵتان | پێشمەرگەین بە ڕۆح و گیان |
کوڕ: | |
مژدە بێ خوشکی نازدار | فەوتا کلکی ئیستعمار |
دەستت بێنە با هەستین | چونکە ئەمڕۆ سەربەستین |
کچ : | |
بژی ئازادیخواهان | بۆ بەرزێتیی نیشتمان |
کوڕ: | |
خوشکم لەم نیشتمانە | کە جێگەی ئەژدادمانە |
کورد و عەرەب وەک برا | دەمێک ژیاون تیا |
کچ : | |
بژیی برایەتیمان | خەبات و یەکێتیمان |
کوڕ : | |
بژیی شۆڕشی ئازاد | وا زاڵمی کرد بەرباد |
پچڕانی کۆتی زیندان | میللەتی خستە یەکسان |
کچ : | |
با بژیی سوپای نازدار | بمرێ حوکمی ئیستعمار |
1958/07/15
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|