چواردە پەندە «هۆشەنگ» دایناوە
چواردە پەندە «هۆشەنگ» دایناوە | کە لە خەزێنەی «کەیان»دا ماوە |
پەندی ئەوەڵی بۆ دووزوبانە | بە دووزوبانی وەتەن وێرانە |
جاران ئەوانە زوبانیان ئەبڕین | ئێمە ئەوانە بە پارە ئەکڕین |
فیتنەی دووزوبان دۆست لە دەست ئەدا | ئەوی گوێی لێ گرت دەست لە دەست ئەدا |
سێ کردەوەی بەد کەوتە ناو بەشەر | باوک، برا و دۆست، زوو ئەدا بە شەڕ |
بەدعەهدی و درۆ و قین لێک هەڵگرتن | بەسە بۆ بینای خۆشی هەڵگرتن |
مەردێکی گەورە کە هاتە ڕووی کار | ماکینەی درۆی بۆ ئەخەنە کار |
ئەگەر ئەو مەردە نییەتی چاک بێ | بۆ ڕێنمایی خوا دڵی پاک بێ |
هێنای ڕووبەڕووی یەکی کردنەوە | دیارە گرەوی زوو لێ بردنەوە |
ئیتر درۆزن لە کۆڵ ئەکەوێ | ئەوسا قیمەتی دۆست دەردەکەوێ |
بە هۆی دۆستەوە کار ئەچێتەسەر | خوا فەرموویەتی: «شَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْر» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 754
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|