چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە

چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە (1950)
by پیرەمێرد
305346چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە1950پیرەمێرد
چوار کتێبی خوا چوار پەندی تیایە کە گوێی لێبگرن وەکو کیمیایە
تەوڕات وتوویە قانع بی تێری زەبوور وتوویە بێدەنگ بی شێری
ئینجیلیش ئەڵێ: تۆ دەرکەنار بە لە دڵەخورپەی دنیا ڕزگار بە
قورئان فەرموویە پشت بەخوا بەستە ئەتخاتە ڕێی ڕاست ئەوسایە بەستە
دوژمن بە چاکە ئاشت ئەبێتەوە سەهۆڵ بە ئاوی گەرم ئەتوێتەوە
کە لەگەڵ بەدا هەڵسی و دانیشی وەک شەکر لە جێی تەڕ هەو دەکێشی
ئەمەندە وێڵی بەرگ و خۆراکین نازانین خۆمان خۆراکی خاکین
کە وتیان مەکە شێتگیرتر دەبین حەرام بەتامە بۆ شەیتان ئەژین
شەیتان هەنگوینی لە دەممان هەڵسوو بۆیە ئەم خەڵکە بەگژ یەکا چوو
ئاردی ناو دڕک چۆنە وان ئێرە فەرموو دوو دەستەی دۆست هەڵبژێرە
پێکەوە ناڕۆین لە ڕێی ڕاستەوە خوا ئەوە بگرێ شاری گواستەوە
بناغەی ئێرە ساڵی دووسەدە وا دەردەکەوێ خاکەکەی بەدە
ئەگینە کە شار قەڵاچوالان بوو دوانزە سوارەیان مەردی مەیدان بوو
ئێستا کە مەیدان بە سەر گوێلاکە هەر مڕەمڕە شەڕی سەر لاکە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 393


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).