چونکە بەدبەختی بەشت ئەم دیوو ئەودیو کردنە
|
پیاوی بەدخوو دەربەدەر ڕۆژێکی سەدجا مردنە
|
بۆ دواڕۆژت نەجووڵای داکو چشتێکت ببێ
|
مەکتەب و نامەی شەهادە، ڕۆڵە خۆسەرخستنە
|
تەمەڵی و کەیف و گەڕان و چایخانان و قومار
|
خۆ پەرێشانکردن و ڕێگەی تورەقی بەستنە
|
ئەم پەرێشانییەت کە ئیمڕۆ وا کەشەنگی کردووی
|
زادەی کاتی جوانیتان نەزانی و نووستنە
|
بەسیەتی بیرێ بکە، ئەوجا لە حاڵت تێ بگە
|
دەست و بردێتی بجووڵێ، نۆرەی سەرکەوتنە
|
چاوێ هەڵبێنە ببینە، هەرچی گیاندارێ هەیە
|
دەست و بردی ڕۆژییە، دنیا سەراسەرکردنە
|
کردنە ئنجا لە پاشا خواردنە، سەرکەوتنە
|
کۆشش و کردە و بزووتن ڕێ بەهیوابردنە
|