چوونە مەڵاس

چوونە مەڵاس (1962)
by ئەسیری
307969چوونە مەڵاس1962ئەسیری
تووشی دەردێکم لە هیچ دەرمانگە دەرمانی نییە دڵ پەرۆشێکی هەیە، ئارام و وێستانی نییە
گورگە بۆز و، گورگەشین و، گورگە ڕەش چوونە مەڵاس مێگەلی کوردی لە شیوو هەردەیە، شوانی نییە
نەونەمامی باغی خۆشیی نیشتمانم هاتە بەر باغەوان و پاسەوان و ئاو و کێڵانی نییە
قەیرەیی گەل نووستووە، بێهۆشە وەک وافوورکێش یا نەخۆ وەک مردووە، جوولان و هەڵسانی نییە
لاوی من بیستوومە وا تازە فریبت خواردووە هۆ، نەکەی ئیشی وەها، جلشۆڕە، پەیمانی نییە
کابرای جلشۆڕ لە بۆ توو ڕێک ئەخا سەد حیزە فێڵ تۆ کە بینینت نییە، ئەو هۆشی پیاوانی نییە
وا لە دڵمایە لەسەر تەپڵی سەرت دەم مێکوتێ لەو دەمە گیانت دەرێ، بەو خوایە هاوشانی نییە
خۆم دەڵێم هەڵدەم لە هەڵدێرێکەوە بشکێ ملم وا نەبێ کەللەم لە خۆداری تۆ وەرسانی نییە
بچمە ژووری توونەیی سەر شۆرکی، ببمە زوخاڵ بینێژن زانا بڵێ، هیچ کەڵکی شۆرانی نییە
خۆم دەڵێم هەڵدەم بۆ دەریایێکی، یازێیەکی قووڵ دابخنکێم، وا نەبێ ئەم ڕەنجە پایانی نییە
با لەسەر جەرگ و دڵی خۆم دەم بەتوندی خەنجەرێ تازووە گیانم دەرێ، ئەم مانە هیچ مانی نییە
بۆیە تێبینی ئەکەم خۆم چۆن لە ناو دەم چاترە یەک لە ساوە و لاو و قەیرە و پیری جوولانی نییە
هەر دەبێ بمری لە داخی نیشتمان و گەل، ئەتۆ تووشی دەردێکی ئەسیری چار و دەرمانی نییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).