چۆنیەتی ئەحواڵم

چۆنیەتی ئەحواڵم (1954)
by قانع
306849چۆنیەتی ئەحواڵم1954قانع
بە ناو مەشهووری ئافاقم کەچی هەر ئاهـ و ناڵینمە وەکوو پیاوی برا مردوو لە برسا زاری و شینمە
دەمێ خەم بۆ کەوا کۆنە و دەمێ بۆ نانی جۆیینمە ئومێد و وارستەی ژینم گەدایی و مردو شۆرینمە
کوتەک دۆعا ئەکا بۆ نان و خۆیشم «ڕەبی ئامین»مە
خوا دڵسۆزەکەم بگرێ کە نەیهێشت ئیشێ بۆ خۆم کەم کە نەیهێشت خۆم بە دارتاش و خەڕات و پینەچی و دۆم کەم
وەیا پشتم لەژێر باری گرانی خەڵقەدا کۆم کەم بەهێزی کاسبی کەللەی ڕەقی خەڵقی وەکوو مۆم کەم
ئەبێ تازە بە چی بم من کە وەعدەی مەرگ و یاسینمە
هەتا ئەو ڕۆژە ڕۆژی بوو ئەمن سواڵ و گەداییم کرد بەدڵ نەفرەت لە کەسبی عالی و ئیشی فلاییم کرد
لە ڕێیان وا ترازانم کە هەر مەیلی مەلاییم کرد نەوەک خەڵقی بەسووک بیگرم تەواوی خۆم فیدایی کرد
کەچی ئێستە هەر ئاواتی کولێرە و چێشتی نیسکێنمە
لە پاییزدا درۆی زل زل هەتا نانێ بەدەس بێنم بە زستانا ئەبێ قورئان لە باوەش نێم و بیخوێنم
بەشەو وەک دز لە بازاڕا کە بەڵکوو وەعدە بستێنم بەسەد فێڵ و ڕیا فلسێ لە دووکان دارێ دەربێنم
دە کرمۆڵ بم کە چۆن ئیشی وەها ڕەفتار و ئایینمە
لەپاش چەن ساڵێ شار و شار ئەزانم جاهل و دوونم بەخۆم زۆر چاک ئەفامێنم بەشێتی چەشنی مەجنوونم
لەبێ عەقڵی لەلام وایە فریدی ڕبیعی مسکونم گەداییم وایە بۆ نانێ بەقەد سەد لیرە مەمنوونم
دەشینم بۆ بکە کوردە کە ئێستە نۆبەتی شینمە
دەواعز دەک خەجاڵەت بی کەوا ئەم عالەمەت فەوتان لەبەر نەفعی خسووسی خۆت سەراسەر عالەمت خنکان
ئەگەر قانع دەسی بڕوا بەسەرتا سەر زلی مل پان ئەبێ ڕیشت لەبن ببڕێ و ببیتە عیبرەتی دەوران
عەداوت من لەگەڵ تۆدا ڕقی ساڵانی پێشینمە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).