چۆنیەتی هەژار

چۆنیەتی هەژار (1954)
by قانع
306931چۆنیەتی هەژار1954قانع
گەدایی سەیرە! ئەی یار و ڕەفێقان گەهێ پۆشتە بە پینە و گاهێ عوریان
گەهێ تووڕە لە ئەولادی لە برسا گەهێ داوا لە حاجی بۆ لەتێ نان
براکەم! دەوڵەمەندیش وا ئەزانێ گەدای بۆ ئەو درووست کرد، زاتی یەزدان
بە بێ ڕەحمە لە دەر هەق پیاوی بێ دەس فریبی خەڵک ئەدا وەک بەچکە شەیتان
گەدای بەستە زمانیش، هێندە ڕووتە نە نانی هەس، نە بەرگی هەس لە زستان
لە هاوینا لە بەر بێگاری ئاغا بە خەمناکی ئەژی و ئەخزێتە ناو لان
کەچی کوێخا ئەچێ، دەستی ئەکێشێ بە گریە و زاری ئەیکێشێتە مەیدان
ئەمەش ڕووناکە، کوێخا چەشنی تانجی بە دەم کەروێشکی بۆ ئەگرێ لە سەر لان
ئەوەی نامووسی بێ، نابێ بە نۆکەر ئەوەی ئینسافی بێ، ناچێتە دیوان
ئەوەی ویژدانی بێ ناچێتە لای میر ئەوەی ڕەحمی ببێ، ناچێتە لای خان
چ خۆشە زگ بە برسی، پێ بە بێ کەوش بە مەرجێ ڕوو نەکاتە، شێخ و قوربان!
گەدا بی یاخۆ پاشا بی، هەر ئەمری ئیتر کلکەلەقێ بۆ چی لە دیوان؟!
ئەگەر پیاوی وەرە! ئارەق بڕێژە بنرکێنە وەکوو شێر، بێرە مەیدان
قەزای ئەو بێڵە، ئەو ئەیدا بە عەرزا لە دوو سەد بڕنەوی دەسکاری ئەڵمان
قەزای ئەو داسە ئەوساوی کە تیژ بێ لە سێسەد خەنجەر و شمشێری زۆر جوان
قەزای ئەو تۆزی گاگێرەی سەپانە لە دووسەد عەتر و قەسری میر و خانان
ئەگەرچی قانعی زۆر زۆر هەژارە بیحەمدیللا، بە کەس ناڵێ: بەڵێ گیان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).