نەخشەجێیێکی زەوی بێنە دە بنواڕە لەوی
|
تێ بگە گەل گەل چلۆن گردن لە چەن بستی زەوی
|
دانیمارقە و ئەسوەج و هۆڵاندە وو ئسویچرە
|
خاکی بەلچیکش لەگەڵدا بێ دوو چەندانەی ئەوی
|
کێڵگەی هۆڵاند و مارق و بەلچیکا وەک تۆ نییە
|
مەردمی زۆرن لە تەنگانەن لە جێیێکی نەوی
|
ئەسوەج و نۆروەج وەکو تۆ بزن و مەڕ، جووتی نییە
|
خاکی دارستانە وەک تۆ، کاری پێکدێنێ بەوی
|
شاخ و داخی ڕووت و سەردە جێگەیی ئسویچرە
|
کاری ساعەت کردنە چێشتچی گەڕۆکانی زەوی
|
چیت کەمە ئەی لاوی کوردی، بۆ چی داماوی بڵێ
|
هەرچی مەردم هەیبێ، سەد هێندەت هەیە چاتر لەوی
|
گەر نەجووڵێی ڕۆڵە، ڕووزەردی لە دیوانی خوا
|
بۆیە لێی شێوا ئەسیری کردەوەی ڕۆژ و شەوی
|