جانا گلە مەکە، ئەسڵا لە چەرخی بەد مەجاز
|
چەن عاقڵانی زەمانی، هێنایە گیر و گاز
|
قانوونی چەرخ و ڕەسمی زەمانە وەها بوو
|
جاهیل بە کام و شادۆ، ئەدیبان بە ئاهـ و ڕاز
|
مەسنەد بە دەستی حەققە، هەموو ئیشێ هەر بەوە
|
بیکا بە شێتی کێوی وەیان ژیرێ وەک ئەیاز
|
فەرهادی نابەکام ئەنێرێتە بێستوون
|
خەسرەو لە مڵک و ماڵ، ئەپۆشێ کەوای ناز
|
چەن ئاڵوگۆری کرد، بە سلێمان و ئەهریمەن
|
تەرویج ئەدا بە شەمع و بە پەروانە سۆز و ساز
|
قابل نییە هەرگیز بە هونەر نانێ دەس کەوێ
|
ناکا لە دەشتی جەهل فەتاوای چڵی پیاز
|
قانع مەتاعی ماڵی کە هەموو شیعر و نوکتەتیە
|
مەر قوڕ بپێوێ کاکە، لە بریتی دەماخ و ناز
|