چەرخی فەلەکی سونعی کردگار

چەرخی فەلەکی سونعی کردگار (1950)
by پیرەمێرد
305954چەرخی فەلەکی سونعی کردگار1950پیرەمێرد
چەرخی فەلەکی سونعی کردگار هەر لەو ڕوژەوە کە کەوتۆتە کار
ئەسووڕیتەوە لە دوازدە بورجا ئێمەیش لەگەڵ ئەو هەر واین لە ڕەنجا
ئەم دوازدە کەلوەیش ناویان نراوە یەکی سی ڕۆژە مانگی تەواوە
بە سێ مانگ سێ مانگ فەسڵێک ئەگۆڕی چوار فەسڵە ساڵێک کە ڕائەبوورێ
بەهارە و هاوین پایزە و زستان لە سەر هیچ بارێ نامێنێ جیهان
زۆر کەس بەهاریان کە لەلا خۆشە دەشتێکی سەوزە گوڵ و وەنەوشە
بەڵام هاوینان فەقیر و هەژار لە بەرگ و ئاگر و ژوور ئەبن ڕستگار
بە ڕۆژ ئیش ئەکەن شەویش بە بێ نوێن لە لادیوارێ هەروا هەڵئاژێن
هەر پایز خۆشە بۆ پیاوی نەوسن میوە و سەبزە و گۆشت تێدا زۆر ئەبن
دەوڵەمەند خوانی ئەڕازێتەوە فەقیر بۆ نانێک ئەپاڕێتەوە
ئەم دوو ئەحواڵە هیچیان تا سەر نین چونکو هەردوولا بۆ مردن ئەژین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 991
1949/12/08


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).