چەقۆی «مالووم» و کێردەکەی شەیتان
چەقۆی «مالووم» و کێردەکەی شەیتان | تا خوێن بڕێژن، تیژن، بێ «هەسان» |
زۆرتر لە ڕۆژی موبارەکدایە | ئەم پیاو کوشتنە و شەڕ و هەرایە |
ماتەمی گەورەی نۆزدەی ڕەمەزان | بریندار کرا کە شێری یەزدان |
«عەلی» «لا فَتَی»ی «بەدر» و «حونەین» بوو | هەم بابی عیلم و بابی «حوسەین» بوو |
ئێشی برینی ئەو هێشتا ماوە | برین لە لەشی ئیمان کراوە |
ئەمە تەقدیری ئەزەلیی خوایە | لەولاوە دەستی شەیتانی تیایە |
ئەمە ئەساسی دەوری جیهانە | کە نەڵێن کەسی تیا شادمانە |
لە لایێکەوە پیاو پیاو ئەکوژێ | مایشەوە برا خوێنی ئەمژێ |
دوێنی «شێخ غەضبان» لە حیللە هەروا | برای خۆی کوشتی بە نای ناڕەوا |
خۆی و کوڕێکی و ژن و منداڵی | کوشت و ئاگری بەردایە ماڵی |
ئیرسی «قابیلە» پێمان بڕاوە | بە دیموقراتی کارمان تەواوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 974
1949/07/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|