چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ (I)

چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ (1950)
by پیرەمێرد
305422چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ1950پیرەمێرد
چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ بە خەیال بەرگی شاهی لەبەر بێ
هەرچی ئەیناسێ بیکا بە مەئموور خزمانی شاد کا چ نزیک چ دوور
مادام خەیاڵە لە ڕەنج بەدەرە خورمای بێناوک خۆ چەوەندەرە
ئەوی تۆ ئەمڕۆ ئەیبینی بە چاو سبەینێ لە لات خەیاڵێکە خاو
وا بزانە کە تۆیش مەبعووسێ بووی پار خاوەن کەش و فش ئۆتۆمبێل سوار
خۆ ئێستا هەموو لێک ڕاست بووینەوە تەنها تۆ دەنووی بە پشتێنەوە!
فەرز کە ئەم جارەیش ئەچەسپێتەوە بە هێلم پێوە ئەلکێتەوە!
نە مێوت هەیە بۆ کەس نە هەنگوین مەگەر چزووی خۆت بکەی بە پەرژین
ئای جاران یاسین «صلی اللە» هووی بوو ئێستا نایخوێنن مەگەر بۆ مردوو
هەرچی حیکمەتی ئەمە بزانێ ئەبێ بە «ئاسف» بۆ سلێمانێ
تۆیش سلێمانیت های سلێمانی یای نیسبەتت بوو بە یای نیسیانی

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 509
1937/01/12


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).