چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ (II)
چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ | بە چاولێکنانێ، شای حەوت کیشوەر بێ |
زنجیری خیرەد لە شان فڕێ دا | لەگەڵ زانایان نەڕوا بە ڕێدا |
بێ «نعمان» تەرحی «خەورنەق» دانێ | پڕ لە موبیلیا و فەرش بێ بە ئانێ |
لە سولەیمانی وەک سلێمانێ | بەلقیسی بۆبێ بە چاولێکنانێ |
یا لە دواییشدا با بێ و خەیاڵ بێ | کە چاو هەڵبڕێ بۆش و بەتاڵ بێ |
ئەمەی خۆشترە لەو دەوڵەمەندە | کە دەوڵەتەکەی ئاوێکی مەندە |
بە خەو و خەیاڵ لەبەری ناڕوا | هەناسەی خەڵک و داخی خۆی لە دوا |
ئاو کە لە بەری نەڕوا ئەگەنێ | ماڵ نەیخوا، خەڵکی پێ پێدەکەنێ |
ئەوە پێی ئەڵێن لغاوی شەیتان | مارەیی دایکی پاشای جنۆکان |
«بزەن بەر سەفی ڕەندان» مەپرسە | پیاوی قەلەندەر بێ هیوا و ترسە |
گریمان بوویتە «هیتلەر» بڕوانە | کەوتە بەر لەعنەت برای شەیتانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 794
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|