چەند خۆشە کچی جوان خوێندەوار بێ
چەند خۆشە کچی جوان خوێندەوار بێ | شێوەی هامسەری تێدا دیار بێ |
ئەوسا ئەتوانێ کە قەدری مێردی | ڕاگرێ و پشتی نەدا لە عەردی |
کوڕ و کچ ئەگەر جوانی یەکیان خا | کە لە یەک تێر بوون، دیواریان ڕووخا |
چڵێس زەحمەتە بە ژنێ هەڵکا | جار جار سەردەکا بە «دیزەی» خەڵکا |
«ئێسری باڵانی» زۆڵە و چەمووشە | کە گوێی مەڵاس کرد، ئەزانی تووشە |
بەڵام هەندێ کەس گوێی نابەنە چەرم | «جووتە» لێ ئەدەن، بە تێکەڵی گەرم |
ئەگەر «گوێرەوسار» نەبێ بۆ گوێلک | بێستانمان ئەبێ بە دەشتی کۆلک |
پیری زاتێکی خستە مەینەتی | هاواری کێری «شەرح موغنی»یەتی |
کورد لە بەر کێری خوای بیر چووەوە | «لَیْلَةُ الْقَدْر»ی پیا خرچ بووەوە |
جاران جاربەجار ئەکەوتە سەما | بە شەڕی «هیتلەر» نەشئەی تیا نەما |
یاخوا «هیتلەر»یش وەک ماری تۆپیو | هێزی نەمێنێ بۆ ئەمدیو ئەودیو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 662
1942/03/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|