چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش

چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309182چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش
پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش
نیشانم دە، فیدات بم، جووتە خاڵت لە ئەووەڵ نەردەوە چەن خۆشە دووشەش!
ڕوخی زەحمەت مەدە زولفی مەحەک ڕەنگ! چ موحتاجە بە تۆ ئەو سیمی بێغەش؟
فیدای زولف و برۆ و پێڵوو و مژۆڵت کەمەندە هەم کەمان، هەم تیر و تەرکەش
بە دوودی ئاهی من ڕەشپۆشە گەردوون بە ڕووتا خاڵ و پەرچەم بوون موشەووەش
حەسەن! شوکری خودا ئەوڕۆکە وەسڵە نەجاتت بوو لە دەستی تالعی ڕەش
بەڵێ، بەو شەرتە خۆشە وەسڵی دڵبەر کە دەمدەم دەم لەنێو دەم، دەس لە باوەش
کز و زیزی لە کەم مەیلی، «عەزیز»م عەیامێکە عەوامی، تەبعی سەرکەش!
هەتاکوو سارد و سڕ بوو مەیلی گەرمت ئەدەم جینگڵ وەکوو ماری سەر ئاتەش
لەسەر ڕوخساری زەردم ئەشکی خوێنین هەتا کەی دێتە خوارێ؟ بەختەکەی ڕەش!
سپای دووریت لە سێ لا دەوری داوم بەسانی مەنگوڕ و پیران و مامەش
وەرە جارێ، بە جارێ لا مەدە لێم دەبێ وا بێ وەفای یارانی مەهوەش
سەر و ماڵم دەکەم قوربانی ڕێگەت بەران و جوانەگا و لۆک و کەڵی ڕەش
بە کوردی شایەرێکی زێدەچاکم لە شاباشی سەخای خۆت مەمکە بێبەش
هەمیشە زیکر و فیکرم یادی تۆیە لە شایی تۆیە خۆشم بوومە چاوەش

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse