چ دەردێکە خوداوەندا دوچارم
چ دەردێکە خوداوەندا دوچارم | نە ڕۆژم تاقەتە، نا شەو قەرارم |
جودایی تۆ، قەراری لێمە هەڵگرت | بەدەستی خۆم نەماوە ئیختیارم |
نە ساتێ خەمڕەوێنێ بێتە باوەش | نە ساتێ هەمدەمێکی خەمگوسارم |
نە ساتێ مەهوەشێکی نازەنینم | نە ساتێ دڵبەرێکی نازدارم |
نیگارا، تاکەی ئەو خەشم و عیتابە | نیگاهی ئاخری بۆ حاڵی زارم |
وەرە جارێ، بەدیدەن خەستە حاڵان | کە یەکجارت بەدیدەن ئینتیزارم |
بەدیدارت قەسەم، بەو میهری دیدار | وەکو زوڵفت، پەرێشان ڕۆژگارم |
نە هەر میهرم لە تۆ مەنزوورە، جانا | بەقەهریشت، ئەمن مننەت گوزارم |
ئەگەر جانم؛ بەهای ماچی لەبت دا | لە مزجاتی بیزاعەت شەرمەزارم |
ئەگەر مەستم، ئەگەر شەیدا، هەر ئی تۆم | کە تۆی جامی سبوحی بێ خومارم |
ئەتۆی خونچەی گوڵستانی نەشاتم | ئەتۆی سەرووی کەناری جۆیبارم |
ئەتۆی مورغی غەزەلخوانی ریازم | ئەتۆی کەبکی خەرامانی نسارم |
ئەتۆی تازە شکۆفەی گوڵشەنی مە | ئەتۆی نەورەستە خونچەی لالەزارم |
ئەتۆی شەمعی شەبستانی بیساتم | ئەتۆی ماهی درەخشانی حەسارم |
لە هیجری تۆ، بەیەزدان خەستە حاڵم | لە دووریی تۆیە، بیللا دەردەدارم |
بەڕۆژ و شەو ئەدەب دەستەو دوعایە | مەگەر بتکا بەقیسمەت، کردگارم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|