ڕابواردنمان هەر بە قومارە
ڕابواردنمان هەر بە قومارە | قومار سەریشی ببڕی هەر مارە |
هەموو حەرامێ زەوقێکی تیایە | هەر قوماربازە دوایی ڕسوایە |
ئافرەتێکی جوان حەزی لێ ئەکەی | عەشق و زەوقێکی تیایە، تێدەگەی |
هیچ نەبێ لە دوای وەسڵ تێر ئەبی | ئەو شەویش نانوی، تا بۆی کوێر ئەبی |
ئەم خەڵکە لەگەڵ یەک دۆست و یارە | ئاموشۆ و ڕەفتیان، لە لای یەک دیارە |
«ئەنگاژە»ی قومار کە یاری نەبوو | جووڵەجووڵێتی لە پڕ بۆی دەرچوو |
زۆریشمان هەیە هێندە «ئەحمەق»ین | نازانین، دۆست نین، بۆ قومار شەقین |
«خۆمار» و «قومار» جووتە بوارە | ڕەشی و سپێتی تێدا دیارە |
بەڵام بۆ ئەهلی مەراق هێند خۆشە | بۆ شەوێک هەرچیت هەیە، بیفرۆشە |
هەرچیم دەست ئەکەوت ئەمدایە کایە | ئەیانگوت «پۆکەر» زەعیمی تیایە |
وەک «حوسنی زەعیم» مارشاڵ جۆکەر بووم | کە پۆکەر نەما، ڕوانیم «نۆکەر» بووم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 972
1949/06/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|